کوردستان

هەفتەی داهاتوو تاوە بارانی بەهاری دەستپێدەكاتەوە

نها نیوز-هەواڵەکان

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرمی  بە (1-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ بەرزدەبێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە 8 ی ئایاری 2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچەدا نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی  بە (1-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ بەرزدەبێتەوە. 

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ هەينی، کەشناسیی هەرێم دەڵێت، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، پلەی گەرمی بە نزیکەی 2 بۆ 3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزتردەبێت. 

بەپێی بڵاوکراوەکەی کەشناسیی هەرێم، "بەرزترین پلە لە گەرمیان تۆماردەکرێت و دەگاتە 38 پلەی سیلیزی".

هەروەها هەڵگورد زرار، شارەزای بواری كەشناسیش رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتووشدا پلەكانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆوە دەبینێت وچاوەڕواندەكرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دووبارە تاوەبارانی بەهاری و خۆڵبارینی لاواز بۆ مامناوەند روو لە هەرێمی كوردستان بكاتەوە.

 
17کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.