لە سلێمانی کوڕ و باوکێک بەتەقەی پاسەوانی سنور دەپێکرێن
نها نیوز - هەواڵەکان
بەیانیی ئەمڕۆ پاسەوانی سنوور لە شارباژێڕی سنووری سلێمانی، تەقەیان لە باوك و كوڕێك كرد، كوڕەكە گیانی لە دەست داوە و باوكەكەش بریندارە.
بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 05:00 بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گوندی سوورەبان لە سنووری شارباژێڕ، پاسەوانانی سنوور تەقە لە خەڵكی سڤیل دەكەن و كوڕ و باوكێك دەپێكن، كوڕەكە گیانی لە دەست داوە و باوكەكەش بریندار بووە.
بەپێی خزمانی قوربانییەكان، باوكەكە ناوی ئاوات ئیسماعیل لە دایكبووی 1982ـە و دوای برینداركردنی، گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی.
وتوشیانە، كوڕەكەشی ئارێز ئاوات ئیسماعیل كە تەمەنی 17 ساڵە، تەرمەكەی براوەتە داد پزیشكیی سلێمانی.
هاوکات شایەتحاڵەكانیش ئاماژە بەوە دەدەن، ئەو دوو هاووڵاتییە باریان پێ بووە و بارەكەشیان مۆڵەتی فەرمی هەبووە، بەڵام پاسەوانانی سنوور تەقەیان لێ كردوون.
|