کوردستان

وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە دەکاتەوە، لەڕێگەی لێنکێک کە لە خوارەوە هاتووە ئاگاداری شوێنی تاقیکردنەوەکانیان بنەوە.
 
ئەمشەو چوارشەممە 7ی ئایاری 2025 وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت" داوا لە خوێندکاران دەکەین، ڕۆژێک پێش ئەنجامدانی یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتی (1ی6ی2025) کاتژمێر 7:30ی بەیانی ئەنجام دەدرێت، پێویستە قوتابیان سەردانی هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی ساڵی خوێندنی (2024-2025)خولی یەکەم.
 
هەروەها دەڵێت" لەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری زمانی خوێندن و ئاینی قوتابی پێویستە قوتابی بە زووترین کات سەردانی پەروەردەی خۆی بکات بۆ ڕاستکردنەوەی زانیاریەکان".

کلیک لێرە بکە بۆ دۆزینەوەى ناوەکەت

 

 


2025-05-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.