پێدانی کارەبای نیشتمانی کەم دەبێتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
کارەبای سلێمانی هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات و رایدەگەیەنێت" خواست لەسەر كارەبا لەزیادبووندایە و لە 15ی ئەم مانگەوە پێدانی كارەبا كەم دەبێتەوە".
ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئایار سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند" لەدوای 15ی ئەم مانگەوە بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر کارەبا، پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا كەم دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەستانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەنداوەکان کاریگەری ئەوتۆی لەسەر کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانیی نابێت.
دەشڵێت" لە ئێستادا ڕۆژانە 18 تا 19 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدەین".
ئەوەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە حکومەت لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕوناکیدا تا کۆتایی ئەم ساڵ کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دابین بکات.
|