کوردستان

سێیەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە موسڵ تۆمارکرا

نها نیوز - هەواڵەکان

لە نوێترین ئاماردا وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، هەشت كەس بەهۆی  نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانیان لە دەستداوە، كە زۆرترینیان لەكەركوك بوون ، تاوەكو ئێستا پێنج تووشبوو لەو پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 54 تووشبووش لەسەرانسەری عیراق تۆماركراون، كە زۆرترینیان لەپارێزگای زیقار تۆماركراون و 17 حاڵەتە بەتەنها لەو پارێزگایە تۆماركراون.

ئەمرۆ چوارشەممە7ی ئایاری 2025 میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی تەندروستیی نەینەوا، بڵاویانکردەوە، سێیەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە موسڵ تۆمارکرا، تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن 32 ساڵە و خەڵکی گەڕەکی رەفاعییە لە موسڵ، رۆژی 5ی ئایار بە گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون، رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، “نمونەی پشکنینەکە رەوانەی تاقیگەی تەندروستیی گشتیی ناوەندی لە بەغداد کراوە، بەپێێ ئەنجامەکەش، کە ئەمڕۆ چوارشەممە گەڕاوەتەوە، کەسەکە تووشبووی تای خوێنبەربوونە.

ئەمە سێیەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونە، کە لە ماوەی هەفتەیەکدا لە پارێزگای نەینەوا تۆمارکراوە.

هەر بە پێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عیراق تاكۆتاییەكانی مانگی نیسانی رابردوو، 26 كەس لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق دووچاری تای خوێنبەربوون بوون و لەو ژمارەیەش چواركەسیان گیانیان لەدەستدابوو، بەڵام ئەمڕۆ ئامارەكان بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیانكردووە..

 
2025-05-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.