شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕۆژهەڵاتی کوردستان و چەند پارێزگایەکی ئێرانی گرتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
خۆڵبارین بەشێک لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کورستان و ئێرانی گرتەوە و بەوهۆیەشەوە بەشێک لە دامەزراوە خزمەتگوزاریەکان پەکیان کەوتوە و پڕۆسەی خوێندنیش ڕاگیرا.
بەگوێرەی میدایاکانی ئێران، بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەوا و خۆڵبارینی چڕ لە پارێزگاکانی سنە، کرماشان، لوڕستان، خوزستان و بوشەهر، دەوام لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ڕاگیران و هەروەها لە بەشێک لەو پارێزگایانەش فەرمانگە حکوومییەکان و بانکەکانیش داخراون.
ئاماژە بەشکراوە، لە پارێزگاکانی ئیلام و چوارمحاڵ و بەختیاری و ئیسفەهان هۆشداری توند دراوە سەبارەت بە پیسبونی هەوا بە هۆی خۆڵبارینەوە
کەشناسی ئێرانیش ڕایگەیاند" خۆڵبارینەکە لە عێراق و سوریایەوە گەیشتوەتە ئێران و دۆخی هەواش کە پارێزگای کرماشان لە ئاستێکی ناسازگاردایە و پارێزگای خوزستانیشی بە دۆخی مەترسیدارە سور ناوبردوە".
|