کوردستان

هۆگر چەتۆ بۆ نها: بەدوری دەزانم سکاڵاکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەرەنجامی هەبێت

نها نیوز - هەواڵەکان

بەپێی وتەی هۆگر چەتۆ، سەرۆکی تۆڕی شەمس بۆ هەڵبژاردنەکان، دەبێت بابەتەکە یەکلایی ببێتەوە کە ئایا بڕگەیەکی دەستوری هەیە بڕیار لە هەڵوەشانەوەی بدرێت! ئەو دەشڵێت "ئەزمونی پێشوومان هەیە وەکو خۆم بەدوری دەزانم پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە و جارێکی دیکە هەڵبژاردن بکرێتەوە".

هۆگر چەتۆ، رێکخەری تۆڕی شەمس بۆ چاودێریی هەڵبژاردنەکان لەبارەی ئەو سکاڵایانەی کە دژی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان گیراوەتە بەر دەرەنجامی چی دەبێت؟ تایبەت بە نها نیوزی راگەیاند "یاسایەک هەیە ئەگەر کەسێک زیانی بەربکەوێت، ئازادە سکاڵا تۆمار بکات".

ناوبراو وتیشی "ئەم بابەتە دەبێت بەکلایی ببێتەوە، کە ئایا بڕگەیەکی دەستووری هەیە تاوەکو لەدادگای فیدراڵی بریاری لێ بدرێت؟".

پەیوەست بە دەرەنجامی سکاڵاکە، هۆگر چەتۆ ئاشکرایکرد "لە رابردوودا ئەزمونمان لە عێراق هەبووە کە یەک سال زیاتر پەرلەمان نەیتوانی کۆبێتەوە و هەڵبوەشێتەوە، بۆیە پێموایە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دوبارە هەڵبژاردنەوەی لەگەڵ عێراق، بەدووری دەبینم، بەتایبەت ئەرکەکە زۆر قورس دەبێت لەسەر کۆمسیۆن".

رێکخەری تۆڕی شەمس بۆ چاودێریی هەڵبژاردنەکان زیاتر بۆ نها ئاشکرا دەکات و دەڵێت "لەبەر ئەوەی ئێمە دوو یاسای جیاوازمان هەیە، کاتێک کارەکانی هەڵبژاردن جێبەجێ دەکەین، چونکە سیستەمی دەنگدانمان جیاوازە، هەتا مۆدێلی دەنگدان و فەرمانگەکانمان جیاوازە، هەربۆیە سکاڵاکردنەکە بە هیچ شێوەیەک پێشنیارێکی تەندروست نییە".
 
2025-05-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.