وادەی بەڕێکەوتنی کاروانی حاجیان ڕاگەیەندرا
نها نیوز - هەواڵەکان
سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆوەرزی حەجی ئەمساڵ تەواوبووە، و ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو یەکەم کاروانی حاجییان بۆ ماڵی خودا لەڕێگەی گەشتی ئاسمانییەوە دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، 6ی ئایاری 2025، مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند "رۆژی 8ی ئەم مانگە کاروانی یەکەمی حاجیان لە رێگەی هێڵی ئاسمانییەوە بەرەو سعودیە گەشت دەکەن و لە نێوان رۆژانی 13 بۆ 20ی مانگیش کاروانە وشکانییەکانیش بەڕێدەکەون".
هاوکات بانکی ناوەندی عێراق پێدانی دۆلاری بۆ حاجیان ڕاگەیاند و وتی”هەر حاجیەک بڕی دوو هەزار دۆلار بەنرخی فەرمی پیدەدرێت”، ئەم بڕیارە حاجییانی هەرێمی کۆردستانیش دەگرێتەوە.
لەبارەی گەڕاندنەوەی حاجیان، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت: "هەر لە دوای جەژنی قوربان، گەڕاندنەوەی حاجیان دەستپێدەکات" .
دوێنێ وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند "لیژنەی باڵای ئەمنیی سەرپەرشتی پاراستنی کاروانی حاجیان دەکات بەرەو سعودیە".
|