کوردستان

د.نەرمین مەعرووف: هیچ گرفتێک لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمدا نییە

نها نیوز – هەواڵەکان

پەرلەمانتارێکی یەکێتی نوێترین زانیاری سەبارەت بە مووچەی مانگی چوار ئاشکرا دەکات و دەڵێت  "گرفتی دواکەوتنی مووچە بەهۆی نەبوونی پارەی کاشە لەعێراقدا ".

د. نەرمین مەعروف پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە هۆكاری دواكەوتنی مووچە بۆ كوردسات نیوز رایگەیاند، بەشێک لە دامودەزگاکانی عێراقیش هێشتا موچەیان وەرنەگرتووە، ئەوە پەیوەندی هەیە بە بەدیناركردنی ئەو داهاتەی كە حكومەت لە فرۆشتنی نەوت دەستی دەكەوێت، ئەمە وایكردووە لە هەندێك لە مانگەكاندا كەمی كاش دروست بێت، بەڵام ئەمە قەیرانی دارایی نییە.

روونیشیکردەوە، هیچ گرفتێک لە لیستی مووچەی موچەخۆرانی هەرێمدا نییە، حکومەتی عیراقیش هیچ مەبەستی نییە ئاستەنگ بۆ مووچە دروست بکات و هەنگاوی ناوە بۆ ئەوەی بە زووترین کات پارەی کاش دابین بکات بۆدابینکردنی مووچە.

د.نەرمین مەعروف، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ،پێشتریش  لە لێدوانێکی تایبەت دا بۆ نها نیوز سەبارەت بە کاریگەرییەکانی دابەزینی زیاتری نرخی نەوت لە سەر مووچە ئاماژەی بەوە کردبوو "ئەگەر دۆخەکە خراپتر بێت و نرخی نەوت زیاتر دابەزێت، حکومەت ناچار دەبێت قەرزى ناوخۆیی یان دەرەکی بکات بەڵام ، هێشتا دۆخەکە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە کە کاریگەری لە سەرمووچە دروست بکات، و مووچەی مووچەخۆرانی عێراق مسۆگەرە".

 
2025-05-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.