یاساى بە پارێزگابوونى هەڵەبجە لە ڕۆژنامەى وەقائیعى عێراقى بڵاوکرایەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە چوە بواری جێبەجێ کردنەوە، و بە فەرمی بوە 19ـیەمین پارێزگای عێراق، وەزیری دادی عێراقـیش دەڵێت" پێی وا نییە هیچ تانەیەکی یاسایی کاریگەری لەسەر بە پارێزگا بونی هەڵەبجە هەبێت".
خالید شوانی وەزیری دادی عێراق لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" یاسای بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاو بوەوە، و چوەتە بواری جێبەجێ کردنەوە و بە فەرمیش هەڵەبجە بوە 19ـیەمین پارێزگای عێراق".
وەزیری دادی عێراق رونیشیکردەوە، پێیوا نییە هیچ تانەیەکی یاسایی کاریگەری هەبێت لەسەر بە پارێزگا بونی هەڵەبجە.
ئەوەش دواى ئەوە دێت کە ڕۆژی 14ـی نیسانی ئەمساڵ دوای چەندین ساڵ لە دواخستنی ، پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای بە پارێزگابونی هەڵەبجەی پەسەندکرد و ڕۆژی 29ـی هەمان مانگ سەرۆك کۆماری عێراق واژۆی لەسەر یاساکە کرد.
|