نها نیوز دوایین زانیارییەکان لەبارەی نرخی کارەبای 24 کاتژمێری ئاشکرا دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیەنێت"ئەو نرخەی لە ئێستادا بۆ کارەبەی 24 کاتژمێری دیاریکراوە ئەزموونییە، دەشڵێت"نرخەکە جێگیر نییە و کەم دەکرێتەوە".
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئایار ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا تایبەت بە نها نیوزی راگەیاند" بۆ دیاریکردنی نرخی کارەبا، لە پڕۆژەی ڕوناکی، چەندین توێژینەوەیان ئەنجامداوە و ئەو نرخەشی کە ئێستادا دیاریکراوە، نرخێكی ئەزمونییە و هەرکاتێك نرخی جێگیرییان بۆ دەركەوت بۆ هاوڵاتیانی بڵاودەكەنەوە."
ئومێد ئەحمەد وتیشی" بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری پێویستە تێچووەکەی لە هاولاتییان وەربگردرێتەوە بەپێچەوانەوە ناتوانرێت ئەو کارەبایە بەردەوام بێت".
ئەوەش لە کاتێکدایە کە هاولاتیانی کوردستان نیگەرانن لەوەی نرخی کارەبای 24 کاتژمێری بەجۆرێک بێت کە نەتوانن ئەو کارەبایە بەکاربهێنن.
|