هەواڵێکی خۆش لەبارەی پارێزگای هەڵەبجە
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەمڕۆ یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت" دوای ئەو هەنگاوە دڵەڕاوكێی هاوڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە دەڕەوێتەوە".
چرۆ حەمە شەریف ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، ڕایگەیاند" پەیوەندیان كردوە بە خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق پێی راگەیاندون ئەمڕۆ یاسای بە پارێزگابونی هەڵەبجە لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە".
وتیشی" بە بڵاوكردنەوەی یاسای بە پارێزگابونی هەڵەبجە لە ڕۆژنامەی فەرمی وەقائیعی عێراقی، هیچ دڵەڕاوكێیەك نامێنێت لەسەر یاساكە و هەوڵ و ماندوبونیان بەرهەمی تەواوی دەبێت".
ئەوە لەكاتێكدایە ڕۆژی 14ی مانگی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای بە پارێزگابونی هەڵەبجەی پەسەندكرد و هەڵەبجە بەفەرمی بووە 19 هەمین پارێزگای عێراق.
|