کوردستان

سعودیە هۆشداری دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

سعودییە هۆشداری دەدات بە ئەنجامدەرانی حەجی بێ مۆڵەت و ڕایدەگەیەنێت" سزای دو هەزارو 600 دۆلار بەسەر ئەوکەسانەدا دەسەپینێت کە ئەو کارە ئەنجام دەدەن".

وەزارەتی ناوخۆی سعودییە، لەڕێی بڵاوکراوەیەکی تۆری کۆمەڵایەتی ئێکسەوە، هۆشداری دەدات لەبارەی ئەنجامدانی حەجی بێ مۆڵەت وئاشکرای دەکات، لەگەڵ دەستپێکردنی سزاکە لە یەکی ئایارەوە، سزای زیاتر لە دو هەزار و 600 دۆلار بەسەر هەر کەسێکدا دەسەپێنێت کە لەکاتی ئەنجامدانی حەج بەبێ مۆڵەت یاخود هەوڵدان بۆی دەستگیر بکرێت...

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندوە"ئەو کەسانەی بە قاچاخ گەشت دەکەن یانیش ئەوانەی ماوەی مانەوەیان بەسەر چوە و لە سعودییە ماونەتەوە، دیپۆرت دەکرێنەوەو بۆ ماوەی 10 ساڵیش ڕێگرییان لێدەکرێت سەردانی وڵاتەکە بکەن".

لەوبارەیەوە، کاروان ستونی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندوە"بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بەرپرس نییە لە لێکەوتەکانی ئەو جۆرە حەجە و داواش لە هاونیشتیمانیان دەکات خۆیان لە ئەنجامدانی ئەو جۆرە حەجە بپارێزن.".

 
14کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.