کوردستان

کەشێکی ناسەقامگیر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە  و ئاشکرای کرد کە سبەی هەینی کەسوهەوا ناسەقامگیر دەبێت و خێرایی با چالاک دەەبێت و توز وخۆڵ دەبێت.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ پێنج شەممە 1ی ئایاری 2025  کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بوونی کەمێک تۆزۆ خۆڵ لە کەشدا.

کەشناسی ئاشکراشیکردووە کە سبەی هەینی کەشی ئاسمان لەنێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت بەهۆی ناسەقامگیری بەرگی هەوای ناوچەکە پێشبینی تاوە بارانی کەم لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەکرێت لەگەل ژمارەیەکی بەرچاو لەبروسکە کەلە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم زیاتر دەب, وەهەروەها رەشەبای بەهێزو کەلە ناوچەکانی باشووری هەڕێم توزو خۆڵیشی لەگەل دەبێت.

ئاماژە بەوەشدەکات خێرای با لەکاتەکانی بەیانی لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت پاشان بۆ کاتەکانی نیوەرۆ و دوایی نیوەڕۆ خیرایی با بەهێز دەبێت بەجورێک لەهەندی کات بۆ سەروی ٥٠ کم/ک بەرز دەبێتەوە بۆ کاتەکانی ئیوارە ئاسایی دەبێتەوە.

جەختیشی کردەوە کە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (3-5 ) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

هەولێر : 34 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی

دهۆک : 29 پلەی سیلیزی 

کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی 

زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی

سۆران : 24 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان :36 پلەی سیلیزی
 
15کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.