بڕیارێک لە بەرژەوەندی حاجیانی هەرێم دەدرێت
نهانیوز-هەواڵەکان
بانکی ناوەندی لەبەرژەوەندی حاجییان بڕیاریدا و ئاشکرای دەکات کە حاجیان دۆلاریان بە نرخی فەرمی پێدەدریت.
بانکی ناوەندی، ئەمڕۆ 1ـی ئایاری 2025، بەنووسراوی فەرمی پرۆسەی فرۆشتنی دۆلاری بە حاجییان بە نرخی فەرمی راگەیاند" و هەر حاجییەک بڕێک دۆلاری پیدەفرۆشرێت".
بەپیی نووسراوەکە، بانکی ناوەندی بڕیاریداوە بۆ هەر حاجییەک بری دوو هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی کە 1320 دینارە بۆ دۆلارێک پێبدرێت.
هەر بەپیی نووسراوکە، دەبێت حاجییان لەڕێگەی ئەو سەرچاوانەی کە بانکی ناوەندی دیاریکردووە ناو تۆمار بکەن و کیو ئاڕی تایبەت وەرگرن، و پێشکەشی دامەزراوەی “FITR” بکرێت و پاشان تۆماری سەرجەم ئەو پارانە پەسەند بکرێت.
كاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند" ڕۆژی 16ی ئایار، یەكەم كاروانی حاجییان كە پێكهاتون لە هەزار و 654 کە، بە ڕێگای وشکانی بەڕێدەكەون بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج.
رونیشی کردەوە کاروانی حاجییانی بە ڕێگای وشکانی، بە دوو رۆژ گەشت دەکەن، حاجییانی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و گەرمیان، لە رۆژی 16ی مانگ و کاروانی حاجییانی پارێزگای هەولێر، دهۆک، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ، لە رۆژی 17ی هەمان مانگەوە بەرەو سعودیە بەڕێ دەکەون.
دەقی نووسراوەکەی بانکی ناوەندی:

|