قوباد تاڵەبانی: لەمەوبەدوا پەرە بە تواناکانی دەستی کاری ناوخۆیی دەدەین
نها نیوز - هەواڵەکان
هەرێمی کوردستان لە قۆناغی گەشەسەندندایە و کەرتی تایبەت ساڵ لە دوای ساڵ بەهێزتر دەبێت. بەڵام گەشەسەندنی راستەقینە بەدی نایەت بەبێ هێزێکی کاری شارەزا کە مافەکانیان بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان پارێزراوبێت.
لە ساڵانی رابردوودا هەوڵماندا لەڕێی هەمواری یاسا بەرکارەکان و دەرکردنی رێنمایی نوێوە بەشێک لە مافەکانی کرێکاران دەستەبەر بکەین.
لەمەودواش هەوڵ دەدەین بە هەماهەنگی لەگەڵ کەرتی تایبەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کە لەلایەکەوە پەرە بە تواناکانی دەستی کاری ناوخۆیی بدەین و لەلایەکی دیکەشەوە ماف و شایستەکانیان بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان گەرەنتی بکەین.
لە رۆژی جیهانی کرێکاراندا پیرۆزبایی لە هەموو کرێکارانی زەحمەتکێشی کوردستان دەکەین و رۆڵیان لە بوژانەوە و ئاوەدانکردنەوەی کوردستاندا بەرز دەنرخێنین.
|