کوردستان

سمکۆ سالار وەک قائیمقامی قەزای هەڵەبجە دەستبەکاربوو

نهانیوز-هەواڵەکان

سمکۆ سالار وەک قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە دەستبەکاربووو لەوتەیەکدا رایگەیاند" سوپاسی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران و حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کەسوکاری شەهیدان دەکەم، کە ئەو متمانەیان پێدام"

ئەمڕۆ 30ی نیسانی 2025 لەمەراسیمێکدا سمکۆ سالار وەک قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە دەستبەکاربوو، فەرمانی دەستبەکاربوونەکەشی لەلایەن نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجەوە پێدرا.

لەمەراسیمی دەستبەکاربوونەکەیدا سمکۆ سالار قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە لەوتەیەکدا رایگەیاند" سوپاسی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران و حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کەسوکاری شەهیدان دەکەم، کە ئەو متمانەیان پێدام وەک قائیمقامی ناوچەکە دەستبەکاربم".

ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژى 14ى نیسانى2025 ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق لەدانیشتنێکدا دەنگی لەسەر بە پارێزگابوونى هەڵەبجە دا و رۆژی 29 ی نیسانی 2025، د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق لەمیانی رێوڕەسمێكی تایبەتدا بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و بەرپرسان و نوێنەرانی كەسوكاری شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە، لەکۆشکی بەغدا مەرسومی كۆماری بۆ دامەزراندنی پارێزگاكە دەركرد.

16کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.