وەزارەتی حەج و عومرەی هەرێم حاجیان ئاگادار دەکاتەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دوا مۆڵەت بوو،هەر کەسێک لە دوای 29 ی مانگ لە سعودیە بمێنێتەوە بە سەرپێچیکار هەژمار دەکرێت و سزا دەدرێت.
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند"هەر کەسێک لە دوای 2025/4/29 لە سعودیە بمێنێتەوە بە سەرپێچیکار هەژمار دەکرێت و سزا دەدرێت سزاکان بە شێوەیەکە هەرکەسێک خۆی و بە تایبەت و بە ڤیزای عومرە رۆشتبێت و بمێنێتەوە 20 هەزار ریاڵ کە زیاترە لە 50 وەرەقەیە غەرامە دەکرێت. هەرکەسێکیش لە رێگای کۆمپانیاوە رۆشتبێت بۆ عومرەو نەگەڕێتەوە بە 100 هەزار ریال کە دەکاتە نزیکەی 26 هەزار دۆلار غەرامە دەکرێت ئەو کەسانەشی کە هاوکاری کەسێک دەکەن بمێنێتەوە جگە لە غەرامەکە 10 ساڵیش رێگە نادرێت بڕواتە وڵاتی سعودیە".
هاوكات کاروان ستوونی وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم ئاماژەی بەوەدا، ئەمڕۆ 29ـی مانگ دوا مۆڵەت بوو، ئەوەندەی ئێمە ئاگاداربین کەس نەماوە و هەمووی گەڕاوەتەوە مەگەر یەکێک خۆی حەشاردابێت تاکاتی حەج.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ، پێنج هەزار و 120 کەس لە هەرێمی کوردستانەوە گەشتی سعودیە دەکەن بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج.
|