سەرۆکی یەکێتیی لەگەڵ باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کۆبوەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
سەرۆکی یەکێتیی لەگەڵ بالیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کۆبووەوەو جەختیان لەبرەودان بە پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم ویەکێتی ئەوروپا کردەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە تۆماس سیلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عیراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی سیاسی و ئەمنی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی هەموو ئەو کێشانە کرایەوە کە هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بافڵ جەلال تاڵەبانی و تۆماس سیلەر جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەوروپا کردەوە و بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگییەکانیان بە پێویست زانی.
هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەبوو و بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە هەڵبژاردنەکە لە کەشێکی ئارام و دیموکراسیدا بەڕێوەبچێت.
|