بڕیار لەسەر مووچەی مانگی 4 مووچەخۆرانی هەرێم درا
نها نیوز - هەواڵەکان
سوودانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاری ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی دەرکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 29 ی نیسانی 2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی 4ی مووچەخۆرانی هەرێمی واژۆ کرد.
لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و لە گفتوگۆیەکی نێوان محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران و تەیف سامی، وەزیری دارایی بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی 4ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان درا.
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، وردبینی لە لیستی مووچەی هەرێم تەواو كراوە و دەخرێتە بەردەم وەزیری دارایی بۆ پەسەند كردنی
هەفتەی پێشوو، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، دوای وردبینی، لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پەسەند كردنی
|