سەرچاوەی ئاوی سەرچنار توانای بەرهەمهێنانی زۆر دابەزیوە
نهانیوز-هەواڵەکان
لە سلێمانی زەنگی كەمبوونەوەی ئاوی خواردنەوە لێدراو به‌رێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی له لێدوانێكی تایبه‌ت دا بۆنهانیوز هۆشداری لە كەمبوونەوەی سه‌رچاوه‌ی ئاوی سه‌رچنار ده‌دات وده‌ڵێت" توانای به‌رهه‌مهینانی بۆله سه‌دا( 50) دابه‌زیوه.
ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه 29ی نیسانی2025 بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی، له لێدوانێكی تایبه‌ت دا بۆ نها نیوز وتی" ئەمساڵ ڕێژەیەكی زۆر كەم باران باریوە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، بۆیە كاریگەری دەبێت لەسەر سەرچاوە و ڕێژەی ئاوی خواردنەوە و دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیاندا لەناوشاری سلێمانی ودەورووبەری"
وتیشی: له‌م وه‌رزانه كه‌ئاستی بارانبارین كه‌مه، كانیاوی سه‌رچنار له سه‌ره‌تای هاوین یان كوتایی وه‌رزی به‌هار به‌ره‌وكه‌مبوونه‌وه ده‌چێت و كار ده‌كاته سه‌ر ئه‌وگه‌ره‌كانه‌ی كه له سه‌ر كانیاوی سه‌رچنار ئاو وه‌رده‌گرن.
بەختیار تاهیرله‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌به‌وه ده‌كات،نزیكەی 450 بۆ 480 هەزار مەتر سێجا ئاومان پێویستە بۆ ناو شاری سلێمانی بۆ ئەوەی بتوانین بە 3 ڕۆژ جارێك ولەكاتی خۆیدا ئاو بدەین بە هاووڵاتیان و توانای په‌مپه‌كان زۆر ده‌ور ده‌بینێت .
سەرچاوەی ئاوی سەرچنار،یەکێک لە گرنگترین سەرچاوەکانی دابین کردنی ئاوی خواردنەوەیە بۆ ناو شاری سلێمانی ولەسەدا 50 بۆ 60 ی گەڕەکەکانی سلێمانی پشت بەسەرچاوەی ئاوی سەرچنار ده‌ەبەستن
|