ئەمڕۆ واژۆ لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکرێت
نها نیوز - هەواڵەکان
بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری عێراق واژۆ لەسەر یاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە بکات و بەوەش بەفەرمى هەڵەبجە دەبێتە چوارەم پارێزگاى هەرێمى کوردستان و 19یەمین پاێزگاى عێراق .
سەرچاوەیەک لە لەنێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە نها نیوزی وت "رۆژی سێشەممە 29ی نیسانی 2025، سەرۆک کۆماری عێراق واژوو لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکات".
ئەو وتیشی "ئەمڕۆ کاتژێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی بەغدا بە رەسمی واژووکردنەکە رادەگەیەنێت".
بەگوێرەی زانیارییەکانی نها، دوای واژۆکردنەکە یاساکە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراق بەفەرمی بڵاودەبێتەوە، بەمەش هەڵەبجە دەبێتە چوارەمین پارێزگای هەرێمی کوردستان و نۆزدەیەمین پارێزگای عێراق.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی یەکشەممە شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، یاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەیان ڕەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار کردوە، ئەوەش دواى ئەوەى رۆژی 14ی نیسان پەرلەمانی عێراق، پڕۆژەیاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەی پەسەندکرد.
|