دووشەممە - 19 مایس 2025 م
کوردستان

کۆمپانیایەکی ناوخۆیی هەرێم رۆژانە چەندین تۆن شیش و چیمەنتۆ بۆ تەواوی عێراق دابیندەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

نها نیوز لە بەدواداچونێکیدا بەدوای کۆمپانیاییەکی کەرەستەی بیناسازی گەورە و سەردەمیانە دەکەوێت بەناوی (دروستکار)، کە ئەم کۆمپانیایە بە تەکنۆلۆژیای نوێ و بە بەرزترین ستانداردەکان کار دەکات بۆ دابینکردنی شیش و چیمەنتۆ بۆ تەواوی عێراق، بەوتەی خاوەنی کۆمپانیاکە بێت، کۆمپانیاکەیان ڕۆژانە چەندین تۆن شیش و چیمەنتۆ هەناردەی زۆربەی شارەکانی عێراق دەکات.

سۆران سابیر، بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیای دروستکار لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ پەیامنێری نها نیوز باسی سەرکەوتنی کۆمپانیاکەی دەکات و، دەڵێت "بەپێی بڕیارێک لەسنووری پارێزگای سلێمانی شیشی ئێرانی هاوردە ناکرێت، ئەمەش کارێکی باشە، چونکە بەرهەمی ناوخۆ بەکاردەهێنین".

سۆران زیاتر لەسەر کۆمپانیاکەی ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت "لەسنووری سلێمانی پێنج کارگەی گەورەی شیش هەیە کە بەرهەمی ڕۆژانەیان بێجگە لەوەی بەشی سنوورەکە دەکات، تەنانەت هاوردەی زۆربەی شارەکانی عێراق دەکرێت".

بەوتەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای "دروستکار" بێت، بێجگە لەوەی توانیویانە هەلی کارێکی زۆر بڕەخسێنن، دەشڵێت "هاوکاربوون لە بەهێزکردنی ئابووری سەربەخۆ لە هەرێمی کوردستان  و زیادکردنی جوڵەی بازرگانی، بۆ نمونە کارگەی شیشی قەیوان کە دەکەوێتە سنووری گەرمیان ڕۆژانە 500 بۆ 700 تۆن شیش بە کوالێتیەکی باش بەرهەم دەهێنێت".کە لە پشکنینی هێزی بومولەرزە دەردەچێت

سۆران سابیر داوایەکیش دەکات و لەرێگەی نهاوە ئاشکرای دەکات "هیوادارین لەمکاتەدا کە  شیشی ئێرانی هاوردە ناکرێت، ڕەچاوی دۆخی هاوڵاتییان بکرێت لە بازاڕدا و نرخەکان گران نەکرێت".
2025-04-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.