کوردستان

لە سلێمانییەوە زەنگی مەترسی ساڵ لێدرا

نها نیوز - هەواڵەکان

بەهۆی کەمی بارانبارین لەمساڵدا، ژمارەیەکی زۆر لە بیرە دەستکردەکان و دوو سەرچاوەی ئاوی گرنگیش کەمیکردووە.
 
شیروان جەمال، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی ئاشکرایکرد "لەناوچە گوندنیشنەکان 95 بیر وشکییان کردووە، بەراورد بە ساڵی رابردوو ژمارەکە بەرزبوەتەوە بەوپێیەی لە ساڵی 2024دا 65 بیری دەستکرد وشکیان کرد".

وتیشی "ئاستی ئاوی دەریاچەی دوکان رۆژانە سێ سانتیمەتر کەم دەکات، بەڵام دەتوانێت پێداویستی شاری سلێمانی و دەرووبەری دوکان پڕ بکاتەوە، بەڵام ناوچەکانى بازیان تا چەمچەماڵ بەشێوەیەکى بەرچاو ڕووبەرووى کەمئاوى دەبنەوە".

شیروان جەمال ئەوەشی خستە روو، ناوچەى شارەزوور ئەمساڵ ڕووبەڕوی کەم ئاوی دەبێتەوە بەو پێیەی ئاستی ئاوى سەرچاوی ئاوی بێستانسور بۆ 15 هەزار مەترسێجاکەمی کردووە".
2025-04-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.