کوردستان

وەزیری پێشمەرگە دەسکەوتێکی گەورە و مێژووی ڕاگەیاند

نها نیوز - هەواڵەکان

وەزارەتی پێشمەرگە پلاتفۆڕمی دیجیتاڵی تەندروستی راگەیاند، کە گرنگی خۆی هەیە لە بواری پزیشكی سەربازیدا و دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەمڕۆ دووشەممە 28ی نیسانی 2025، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی کاربەرێکەری هەرێمی کوردستان، پلاتفۆڕمی دیجیتاڵی تەندروستی راگەیاند و وتی، "ئەم گەشەسەندنە لەبواری پزیشكی سەربازیدا سەركەوتن و بەدەستهێنانی دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و هێزی پێشمەرگەی كوردستان".

وتیشی، "ڕێکخراوێکی ئەمریکی پاڵپشتی دارایی ئەم پلاتفۆڕمە دەکات و لەڕێگەی ئەم پلاتفۆرمە دیجیتاڵیە راستەوخۆیەوە سەرجەم یەكەپزیشكییەكانی وەزارەت بەیەكترەوە دەبەسترێنەوە".

لە بارەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەش ڕایگەیاند: "لە کابینەی داهاتوو یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەگاتە ئەنجام".

2025-04-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.