کوردستان

پەکەکە: حکومەتى تورکیا هەنگاوی بۆ پڕۆسەى ئاشتى نەناوە

نها نیوز - هەواڵەکان

پەکەکە لە راگەیەنراوێکدا جەخت دەکاتەوە لەوەی، هەوڵدەدەن نەبن بە هۆکاری شکستهێنانی پڕۆسەی ئاشتی و هیواش دەخوازن ئۆجەلان بتوانێت ئازادانە لە کۆنگرەی پەکەکە بەشداری بکات.

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرەڕای ئەوەى حکومەتی تورکیا هەنگاوى پێویستى نەناوە بۆ سەرکەوتنى پرۆسەی ئاشتی، بەڵام بەردەوام دەبن لە پاراستنی هەڵوێستەکەیان و هەوڵدەدەن نەبنە لایەنێک کە پرۆسەکە هەڵوەشێنێتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، لە 27ـی شوباتدا بە هەمو توانایانەوە پشتیوانییان لە بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان کردووە و لەماوەی دو مانگی ڕابردوو  هەوڵیانداوە بە دروستی لە بانگەوازەکە تێبگەکەن و بە سەرکەوتویی جێبەجێی بکەن.

هەربەپێی راگەیەندراوەکە، تائێستا هیچ هەنگاوێکی بەرچاو بۆ جێبەجێکردنی بانگەوازەکەی لەلایەن حکومەتەوە نەنراوە، لەگەڵ ئەوەشدا هیوادارن دۆخە بگۆڕێت و ئۆجەلان بتوانێت ئازادانە کۆنگرەی پەکەکە ببەستێت کە هەموان چاوەڕێی دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوابەدوای پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە لە 27ی مانگی شوباتدا، پەکەکە ئاگربەستی یەکلایەنەی لەگەڵ تورکیا ڕاگەیاندووە بەلام سەرەڕای ئەمەش هێرشەکانی ئەنقەرە بۆ سەر باکوور و باشووری کوردستان بەردەوامە

2025-04-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.