کوردستان

وەزیری تەندروستی: تای خوێن بەربوون لە هەرێم بوونی نیە

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزیری تەندروستیی هەرێم ئاشکرایکردووە، تائێستا هیچ حاڵەتێکی گومانلێکراوی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمار نەکراوە.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، لە چەند رۆژی رابردوودا حاڵەتێکی گومانلێکراو لەسەر ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون هەبوو، بەڵام پشکنینی تەواو بۆ کەسەکە کراو دەڵێت، "خۆش بەختانە سەرجەم ئەنجامەکانی نێگەتیڤ بوون، بۆیە دەتوانین بڵێین هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە هەرێم بوونی نییە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ترسناکی گواستراوەیە، هیچ سنوورێکیش بۆ گواستنەوەی نییە، رێژەی مردن تێیدا بەرزە، بۆیە بە توندی چاودێریی دۆخەکە دەکەن.

2025-04-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.