کوردستان

ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی بە سەرپەرەشتی بافڵ تاڵەبانی کۆدەبنەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرەشتی بافڵ تاڵەبانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەت کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەی باڵای یەکێتی و پارتی دەکەن کە بڕیارە لە شارۆچکەی دوکان بەڕێوەبچێت.

میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە دەربارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کورستان.

لای خۆشیەوە سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاند" چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا زۆر لایەنی پەیوەست بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت یەکلا بکرێتەوە".

2025-04-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.