زیاد جه‌بار وردەکاری شەڕەکەی دوێنێی سلێمانی ئاشکرا دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
ئه‌ندامێکی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لەدیدارێکدا وردەکاری شەڕ و گرژیەکەی دوێنێی سلێمانی لە مەراسیمی خەڵاتی زێڕینی بلە ئاشکرا دەکات و دەڵێت "بەرپرسی نوسینگەکەم و کوڕەکەمم لەگەڵ بووە، وتم؛ ئەوان من دەناسن پێدەچێت هیچ روونەدات، بەڵام بەداخەوە شەڕەکە روویدا". لەبارەی پێکهێنانی کابیەنەی دەیەمەوە ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە سبەینێ هەنگاوی پلە و پۆست دەنرێت.
زیاد جه‌بار، ئەندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان کە هاوكات به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانییه، بۆ میدیای حزبەکەی دواو و، وتی "له‌كاتی رووداوه‌كه‌ی دوێنێدا كه له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر ته‌نها دوو كه‌سم له‌گه‌ڵدا بووه كه یه‌كێكیان به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌كه‌م بووه و ئه‌وی دیکەیان كوڕه‌كه‌م بووه، بەڵام کەسمان لێ بریندار نه‌بوو".
وتیشی "لە کۆنگرەکە ئەو هێزەیە بەرەو لای ئێمەوە دەهاتن، منیش لەبەر ئەوەی شتێکی نەخوازراو روو نەدات کۆنگرەکەم گواستەوە بۆ شوێنێکی دیکە. وە وتیشم؛ ئەوان من دەناسن پێدەچێت هیچ روونەدات، بەڵام بەداخەوە شەڕەکە روویدا".
زیاد جه‌بار ئاماژەی بەوەشدا، له رابردوودا ده‌یان سكاڵا هه‌بووه كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هه‌ڵسوكه‌وتی ناته‌ندروستیان كردووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێی نیگه‌رانی.
لەبارەی کابینەی دەیەمیشەوە، ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتیی دەڵێت "هەموو کۆبوونەوەکانی پێشتر قسەکردن بووە لەسەر شێوازی حکومڕانی لەهەرێم، جگە دوو کۆبونەوەکەی کۆتایی. هەربۆیە سبەینێ هەنگاوی دیاریکردنی پلە و پۆستەکان دەنرێت".
|