کوردستان

خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و نمە بارانیش دەستپێدەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

دەستەی کەشناسی عێراق ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ و ڕۆژانی داهاتووش خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.

ئەمڕۆ هەینی، دەستەی کەشناسی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکیدا بڵاویکردووەتەوە، لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان، جگەلە خۆڵبارین، نمە بارانیش دەبارێت،.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی کوردستان بەمشێوەیە دەبێت، سلێمانی 28 پلەی سیلیزی، دهۆک 30 پلە و هەولێر و کەرکووک 32 پلەی سیلیزی.

چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی عێراقی گرتووەتەوە، لە دوێنیوە گەیشتووەتە هەرێمی کوردستانیش، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێریش داوای لە هاووڵاتییان کرد، لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە 122بکەن.

2025-04-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.