کوردستان

بافڵ تاڵەبانی: لە هەڵبژاردنی عێراق یارمەتیمان بدەن بۆ ئەوەی نەیارەكانمان بدەین بە ئەرزا

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆکی یەکێتیی لە دیداری حزبەی رایدەگەیەنێت، لەم هەڵبژاردنەی دێتەوە یارمەتیمان بدەن بۆ ئەوەی نەیارەكانمان بدەین بە ئەرزا.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانی کوردستان لە دیداری حزبەکەی وتی "ئێمە لە چەكی داع*ش و سەدام و توركیا نەترساوین ئێستا لە قسە ئەترسین".

وتیشی "زۆر ئاساییە رەئی جیاواز هەبێت لەناو ئەم حزبە، بەڵام نابێت دەرگاكەمان دابخەین".

بافڵ یاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا "ئەو هەڤاڵانەی ئێستا بێتاقەتن خوێنیان هەر سەوزە كە ئێمە وەعدەكەمان باشكرد رەنگە ئەو هەڤاڵانەی بێتاقەتن بگەڕێنەوە و ئەركی ئێمەیە بیانخەینە سەرسەرمان".

ئەوەشی خستە روو "لەم هەڵبژاردنەی دێتەوە یارمەتیمان بدەن بۆ ئەوەی نەیارەكانمان بدەین بە ئەرزا.
 
2025-04-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.