قوباد تاڵەبانی: ئیتر ئەوە دروشم نییە کە دەڵێین یەکێتی حیزبی کادرانە
نهانیوز-هەواڵەکان
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم دەڵێت" " ئیتر ئەوە دروشم نییە کە دەڵێین یەکێتی حیزبی کادرانە، چونکە بە کردار کادران بەشداری چالاکانەیان هەیە لە دانانی سیاسەت و ستراتیژی یەکێتیدا".
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم وێرای بڵاوکردبەوەی چەند وێنەیەل لە دووەمین دیداری سلێمانی رایگەیاند" ئیتر ئەوە دروشم نییە کە دەڵێین یەکێتی حیزبی کادرانە، چونکە بە کردار کادران بەشداری چالاکانەیان هەیە لە دانانی سیاسەت و ستراتیژی یەکێتیدا".
دەشڵێت" هەر کاتێک یەکێتی پشتی بە کادرەکانی بەستبێت بەرەو لوتکە هەڵکشاوە، دڵنیاین لەم قۆناغە نوێیەشدا یەکێتی پشبەستوو بە کادرە ژیر و پێگەیشتووەکانی ساڵ لە دوای ساڵ و کۆنگرە لە دوای کۆنگرە و هەڵبژاردن لە دوای هەڵبژاردن و دیدار لە دوای دیدار تۆکمەتر و بەهێزتر و گەورەتر دەبێت".
قوباد تاڵەبانی جەختی لەوەشکردەوەبەڵێ، ئەو گوڕوتین و ئیرادە و متمانە بەخۆبوونە بەهێزەی ئەمڕۆ لە دووەمین دیداری یەکێتی بینرا، مزگێنیدەری سەرکەوتنێکی گەورەترە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی نیسانی، 2025، بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال دووەمین دیداری یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە 28ـی 5ـی 2022، یەکەمین دیداری خۆی لە شاری سلێمانی دەستپێکرد و لە ڕۆژی 31ـی 5ـی 2022، کۆتایهات، و ئەمڕۆش دووەمین دیداری خۆی دەبەستێت.
|