نها نیوز- هەواڵەکان
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، راگەیەندراوێکی بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون بڵاوکردەوە و دەڵێت، "پێویستە لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی ئەم رێنماییە زانستییانە جێبەجێبکرێن".
1- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت کە رێگەپێدراون و پزیشکی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەکات.
2- لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵدا و، کەوڵکردن یان پارچە پارچەکردنی گۆشتەکەیدا پۆشینی جلوبەرگی خۆپارێزی وەك، (دەستکێش، جزمە، سەدریەی پلاستیك و ماسکی دەموچاو) پێویستە لەبەرکرێن.
3- نابێت خانەوادە یان خەڵک کۆببنەوە لەچواردەوری سەربڕەکە (قەساب) و، نابێت هاوکاری بکەن لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچەکردنی گۆشت.
4- بەبێ دەستکێش مامەڵەکردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەکە و، دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچەپارچە بکە و پاشان دەستت بەباشی بشۆ.
5- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەکان و دانانی کیسی داخراو و فڕێدانی بۆ شوێنی تایبەت.
6- بەکارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەکردنی تایبەت بە گۆشت و شتن و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارهێنان.
7- پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕێت، بەتایبەت ئەو شوێنانەی خوێنی لێیە بە ماددەی کلۆریین (بلیچ- موعجیزە) روونکراوە.
8- باشتروايە گۆشت دواى سەربڕينى ئاژەڵ بۆ ماوەى نيو كاتژمێر لە پلەى (4-8) پلەى سەدى هەڵبگيرێت پاشان بەكاربهێنريت، بەڵام گۆشتی کوڵاو هیچ کێشەی نییە و سەلامەتە و نابێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون.
9- ئەگەر ئاژەڵ گەنە يان مێرووى ترى هەبوو باشتروايە نەيكڕيت يان سەری نەبڕیت بۆ دووربوون لە نەخۆشیى تاى خوێنبەربوون.
وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، “ئەم نەخۆشییە لەنێوان ئاژەڵەکان دەگوازرێتەوە و، بۆ مرۆڤیش، بەهۆی گەنە و ئەو مێرووانەى لەسەر ئاژەڵەکان دەژین و، بەهۆی خوێن و گۆشتی ئاژەڵەکەوە دەگوازرێتەوە”.