ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی دووەمین دیداری یەکێتی بەڕێوەدەچێت
نها نیوز- هەواڵەکان
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی دیداری دووەمی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی نیسانی، 2025، بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال دووەمین دیداری یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەبچێت.
دوێنێ کاروان گەزنەیی، وتەبێژی دووەمین دیداری یەکێتی ڕایگەیاند، یەکێتی بە دوو هەزار پێشنیارەوە دیداری خۆی دەبەستێت، بە ئامانجی داڕشتنەوەی سیاسەت و ستاتیژیەتی نوێی حیزبی بەمەبەستی خۆگونجاندن لەگەڵ تەوژمی گۆڕانکارییەکان لە سەر ئاستی ناوخۆیی و هەرێمی و جیهانی.
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە 28ـی 5ـی 2022، یەکەمین دیداری خۆی لە شاری سلێمانی دەستپێکرد و لە ڕۆژی 31ـی 5ـی 2022، کۆتایهات، و ئەمڕۆش دووەمین دیداری خۆی دەبەستێت.
|