کوردستان

پلەکانی گەرما تا 37 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسێکی کورد پێشبینی بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما لە رۆژانی داھاتوودادەکات و دەڵێت" لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما دەگاتە 37پلە".

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە کە " سەرەتا بای باکوری رۆژھەڵات کە لە رۆژی رابردووەوە لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین چالاکبووە تا بەرەبەیانی رۆژی یەکشەمە 20/4/2025 بەردەوامی ئەبێت و پاشان بەھۆی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور بۆ سەر ناوچەکانمان لە نیوەرۆی رۆژی یەکشەمەوە کۆتای پێدێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە ".

 ئەو کەشناسە دەڵێت" بۆ رۆژانی دووشەم و سێشەمە 21 و 22ی مانگ کاریگەری ئەو نزمەپاڵەپەستۆ گەرمیە زیاتر ئەبێت لەسەر ناوچەکانی عێراق بەگشتی و پلەی گەرمی بەرزبوونەوەیەکی زیاتر بەخۆیەوە ئەبینێت بەجۆرێک لەسەنتەری پارێزگاکانی عێراق و ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمی لە رۆژدا بۆ 35 تا 37 پلەی سەدی بەرزدەبێتەوە و لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانیش بۆ 28 تا 30 پلە ، وە لەماوەی ھەردووی رۆژی دووشەم و سێشەم بەھۆی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی لاوازی دەریای سوور ئەگەر ھەیە لەھەندێ ناوچەی عێراق و ھەرێم ھەندێ کات کەڵەکە ھەور لە ئاسمانی ناوچەکاندا دروستببێت و نمە باران ببارێت لەگەڵ ڕوودانی ھەورە بروسکە و بەدیاری نەکراویش لەوانەیە ھەندێ شوێنیش تاوە بارانی باش ببارێت بەڵام بەگشتی حاڵەتەکە لاوازە و باران لەھەموو شوێنێکدا نابارێت" .

ئاراس جەبار ئاماژە بەوەشدەکات کە کاریگەری ئەو شەپۆلە گەرمایە تا کۆتای ھەفتە 25/4/2025 بەردەوامی ئەبێت .

6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.