دوو رۆژ لە هەفتەی داهاتوودا پشووی فەرمی راگەیێندرا
نهانیوز- هەواڵەکان
بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دوو ڕۆژی هەفتەی داهاتوو بۆ فەرمانبەرانی مەسیحی لە تەواوی عێراق كرا بە پشوو لە هەرێمیش تەنیا یەکشەممە پشوو دەبێت.
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا ڕۆژانی 20 -21ی نیسان، كە دەكاتە هەفتەی داهاتوو بەبۆنەی "ڕۆژی هەستانەوە” بۆ سەرجەم فەرمانبەران لە پێكهاتەی مەسیحییەکان لە عێراق پشووی فەرمی بێت.
ڕاشیگەیاندووە، پێدانی ئەو پشووە بۆ ئەوەیە، تاوەكو تەبایی و ئارامی لەنێوان پێکهاتەکانی عێراق بەهێزتر بێت و هەروەک چۆن 16ی نیسانیش کرایە پشووی فەرمی بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییەکان كرا بە پشوو.
لەمبارەشەوە سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕایگه‌یاند،"ته‌نها ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له‌هه‌رێمی كوردستانیش به‌فه‌رمی بۆ پێكهاته‌ی كریستیان‌و مه‌سیحیه‌كانی هه‌رێم پشوی فه‌رمی ده‌بێت له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن‌و سه‌رجه‌م داموده‌زگا فه‌رمیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان".
|