عێراق بە فشارێک هەردوو باڵی گۆڕانی ناچارکرد بۆ بەستنی کۆنگرە
نها نیوز - هەواڵەکان
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هەردوو باڵی گۆڕان دەبێت لەماوەی 10 رۆژدا کۆنفڕانس لە سلێمانی گرێبدەن.
ئەمڕۆ پێنجشەمە، لە نوسراوێکدا بە ژمارە (س/491) لە (17ی 4ی 2025) ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بزوتنەوەی گۆڕانی ئاگادار کردووەتەوە کە ڕۆژی (26ی ٤4ی 2025) کۆنفڕانسی گۆڕان لە سلێمانی گرێدەدرێت.
هاوکات نوسراوەکەی ئۆفیسی سلێمانی پشتی بەستووە بە نوسراوی ژمارە (ش.ح/خ لە 16ی 4ی 2025) فەرمانگەی پارت و رێکخراوەکان و فەرمانی ئەنجومەنی کۆمسیاران ژمارە (م3 الاستسنائی 11) لە (9ی 4ی 2025).
پێشتریش بزووتنەوەی گۆڕان لە بەیاننامەیەکدا لە 9-4-2025، ئامادەیی خۆیان دەربڕێ بەپێی یاسا و رێنماییەکان چاوەڕێی وادەی نوێی بەستنی کۆنفڕانس بن، کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی بکرێت.
|