بافڵ تاڵەبانی: لەگەڵ پارتی رێککەوتوین
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکی یەکێتی باسی گفتۆکانیان لەگەڵ پارت دەکات و جەخت لەوەدەکاتەوە کە تا ئيستا دانیشتنەکان باشبوون و لەسەر پەرەنسیپی حکومڕانی رێککەوتون.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە دیداری سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای پارتی رایگەیاند" گفتوگۆکانمان لەگەڵ پارتی باشە و بەردەوامە و تاوەکوو ئێستا بە باشی دەڕوات، لەسەر پرەنسیپی حكوومڕانی ڕێككەوتووین و لەمەودوا گفتوگۆکان دەچێتە نێو وردەکارییەکان"..
وتیشی" لەمە دڵخۆشتر ئەوەیە، توانیومە چەند جارێک لەگەڵ سەرۆک وەزیران کۆ ببینەوە، لە كۆبوونەوەكانیشم لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی كوردستان لێكتێگەیشتنی زیاتر هەیە."
سەرۆکی یەکێتی ئاشکرای کرد کە گرنگە لایەنە كوردییەكان بە یەك لیست بەشداری لە ھەڵبژاردنەكانی عێراق بكەن
ئاماژەی بەوەشدا لە كۆبوونەوەی داھاتووی لەگەڵ مەسرور بارزانی مەبەستییەتی ئەم بابەتە باس بکات.
|