کوردستان

قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد

نها نیوز-هەواڵەکان

جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە ئێرمان تۆپجو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی نیسانی، 2025، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە  ئێرمان تۆپجو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە کۆبونەوەیەکدا باسیان لە دواین بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کرا. لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە هەرێمی کوردستان پشتیوانی سەرکەوتنی پرۆسەکەیە و هەر ئەرکێک بکەوێتە سەرشانی جێبەجێی دەکات.

 سەبارەت بەدۆخی ناوچەکە تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە هەموو لایەنەکان لە رێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە کێشەکان چارەسەر بکەن و یارمەتیدەربن لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.

سەبارەت بە هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمیش، قوباد تاڵەبانی روونیکردەوە گفتوگۆکان بە شێوەیەکی باش و ئەرێنی بەڕێوەدەچن و هیوای خواست لە نزیکترین دەرفەتدا یەکێتی و پارتی رێکبکەون لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و کارا و یەکگرتوو.

2025-04-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.