هەینی - 2 مایس 2025 م
کوردستان

عەبدی و شەرع ناکۆکی کەوتە نێوانیان

نها نیوز - هەواڵەکان

هەسەدە و ئەحمەد شەرع لەسەر دوو خاڵ ناکۆکین، لەوبارەیەوە فەرماندەی گشتی سوریای دیموکرات دەڵێت "دەڵێن ئێوە تەنیا پەیوەندییتان بە پرسی کورد هەیە و پرسەکانی دیکە بۆ ئێمە لێگەڕێن. بێگومان ئێمە ئەمە ڕەتدەکەینەوە".
 
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند "ئاساییە دانووستاندن و گفتوگۆ هەبێت لەنێوان ئێمە و حکومەتی دیمەشق، بەڵام ئێمە لەسەر دوو خاڵ ناکۆکیین".

لەبارە خاڵە ناکۆکیەکانەوە، عەبدی ئاشکرایکرد "یەکەمیان، پەیوەستە بە کوردەوە، ئەوان دەڵێن، ئێوە تەنیا پەیوەندییتان بە پرسی کورد هەیە و پرسەکانی دیکە بۆ ئێمە لێگەڕێن. بێگومان ئێمە ئەمە ڕەتدەکەینەوە".

وتیشی "دووەمیانیش پەیوەستە بە کات، پێویستمان بە لایەنی کەم دوو ساڵ هەیە تاوەکو هێزەکانی هەسەدە بچنە سەر وەزارەتی بەرگریی سوریا".
2025-04-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.