کوردستان

سۆران عومەر: مەشهەدانی و مەندەلاوی دانیشتنەكەیان جێهێشت کاتی تێپەڕبوونی یاساکە

نها نیوز – هەواڵەکان

دانیشتنەکەی ئەمڕۆ بە کۆمەڵێک کێشەدا تێپەڕی، لەوبارەیەوە ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت "مەشهەدانی و مەندەلاوی دانیشتنەكەیان جێهێشت و شاخەوان عەبدوڵا ئەو تەواوی پڕۆژەیاساکەی خستە دەنگدانەوە".

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری بە میدیاکانی وت "هیچ پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنەکەی حەلبوسی دەنگیان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە نەدا".

وتیشی "سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنەکەی جێهێشت. وە شیعەکان هەڵوێستیان باشبوو بەرامبەر بە پارێزگابونی هەڵەبجە، بەڵام لەکاتی دەنگداندا بەشێکیان چونە دەرەوە".

سۆران عومەر راشیگەیاند "جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان کە لەپشکی شیعەیە، تەواوی پڕۆژەیاساکەی بە یەك پاکێج نەخستە دەنگدانەوە بڕگە بڕگە باسیکرد".

"دواتر ئەویش دانیشتنەکەی جێیهێشت بۆ شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان و ئەو تەواوی پڕۆژەیاساکەی خستە دەنگدانەوە". ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق وای وت
 
2025-04-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.