کوردستان

قۆناغێکی نوێی پرۆسەی ئاشتی دەستپێدەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

قۆناغێکی نوێی پرۆسەی ئاشتی دەستپێدەکات و شاندی ئیمرالی لەگەڵ وەزیری دادی تورکیا کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، شاندی ئیمرالی دەم پارتی ئاشکرای کرد کە کاتژمێر 2ی پشنیوەڕۆی هەینی داهاتوو، شاندەکەیان لەگەڵ یڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا کۆدەبنەوە.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو شاندی ئیمرالیی دەم پارتی پاش کۆبوونەوەیان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند لەگەڵ وەزارەتی دادیشدا کۆدەبێتەوە.

ئەو شاندەی کە لەگەڵ وەزیری داد کۆدەبێتەوە پێکدێت لە سری سوورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵداندا، هەروەها هەردوو سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی؛ گوڵستان کلچ کۆچیگیت و سەزای تەمەلی.

چاوەڕوان دەکرێت شاندەکە بابەتە یاساییەکانی پەیوەست دۆخی زیندانییکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لەگەڵ وەزیری دادی تورکیا تاوتوێ بکەن.

2025-04-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.