سودانی سەردانی هەرێم دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هەرێن دەکات و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 12ی نیسانی 2025 پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە".
سەبارەت بە ئامانجی کۆبوونەوەکە وتی" باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد و دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت".
|