سەرۆکی یەکێتی بۆ مووچە داوایەک لە سودانی دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبووەوە و داوای لە سودانی کرد “رێگەنەدات ململانێ سیاسییەکان ببنە بەربەست لەبەردەم ناردنی ماف و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان”.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆكی یەكێتی، بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی باسیان لە دوایین پێشهات و ڕووداوەکانی عێراق و ناوچەکە کردووە و جەختیان لە دوورخستنەوەی وڵات لە گرژییەکان کردووەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆی لەبارەوەکراوە و “بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد رێگەنەدات ململانێ سیاسییەکان ببنە بەربەست لەبەردەم ناردنی ماف و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، “هەردوولا ئاماژەیان بە جێبەجێکردنی دەستوور کرد و جەختیان لە خزمەتکردنی تەواوی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە”.
|