توانا سەعید خاوەنی کۆمپانیای "توانا ئیف ئێکس" دەستگیرکرا
نها نیوز – هەواڵەکان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لەسەر دەستگیرکردنی توانا سەعید ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە..
بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولیرتۆمەتبار (ت ، س، ع) خاوەنی کۆمپانیای (توانا ئیف ئێکس)مان دەستگیر کرد ،بە تۆمەتی فریودان و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان و بانگەشە کردن بۆ دراوی ئەلیکترۆنی (فۆڕێکس-FOREX) لە ڕێگەی بلاو کردنەوەی گرتەڤیدۆیەکانی، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لە لایەن تیمی ئابوری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەرکەوت هیچ مۆلەتێکی دامەزراندن و تۆمار کردنی کۆمپانیای نیە،جيگاى ئاماژەيه بازرگانی کردن بە (فۆڕێکس-FOREX) نا یاساییە و ڕێگەپێدراو نیە و بە هەدەردانی پارە و سامانی هاونیشتمانیانە.
هەروەها داوا لە هاوڵاتیان دەکەین خۆیان بەدور بگرن لەم جۆرە بازرگانی و مامەڵە کردنانە تاکو سامانیان پارێزراوبێت
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
10ـی نیسانی2025
|