کوردستان

بڕیارێک بۆ مزگەوتەکانی سلێمانی دەرکرا

نهانیوز-هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی ڕایگەیاند، لە پڕۆژەیەکدا بەناوی “پڕۆژەی بانگبێژی شار”، بانگی سەرجەم مزگەوتەکانی شاری سلێمانی یەکدەخەن.

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،، “داوا لە سەرجەم بانگبێژە دەنگخۆشەکان دەکەین، ئەوانەی خوازیارن بەشدار بن لەو پڕۆژەیە، پەیوەندی بە لیژنەی هەڵسەنگاندنەوە بکەن”.

دەشڵێت، دوا کات بۆ تۆمارکردنی ناوەکان 14ی نیسانە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە ماوەی رابردوودا بەشێکی هاووڵاتیان گرفتیان هەبوو لەگەڵ بەرز و نزمی دەنگی بڵندگۆی بەشێکی مزگەوتەکان و بانگبێژەکان و داواکاربوون، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف دەنگی بڵندگۆکان و توانا و دەنگی بانگبێژەکان بۆ بانگدان رێکبخاتەوە.

2025-04-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.