پێنجشەمە - 8 مایس 2025 م
کوردستان

یەکێتی و پارتی لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان کۆدەبنەەوە

نهنایوز-هەواڵەکان

بڕیارە هەفتەی داهاتوو پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەربارەی دابەشکردنی پۆستە سیادییەکان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند،"ڕۆژی شەممەی داهاتوو یەکێتی و پارتی بۆ تاوتوێکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و ڕێککەوتن لەسەر دابەشکردنی پۆستە سیادییەکان کۆدەبنەوە".

ڕوونیشیکردەوە کە لە کۆبوونەوەکانی پێشووی هەردوولادا ڕێککەوتن لەسەر کارنامەیەکی هاوبەش کراوە بۆ قۆناغی داهاتوو و هەوڵەکانی هەردوولاش بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و کارا چڕتر دەکەنەوە.

نزیکەی شەش مانگ بەسەر هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی هەرێمی کوردستاندا تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستا پارتی و یەکیتی کە براوەی سەرەکی هەڵبژاردنەکەن لەسەر پێکهێنانی حکومەت ڕێکنەکەوتوون.


2025-04-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.