نها نیوز – هەواڵەکان
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی کاربەڕێکەر ئاشکرایکردووە، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان مه‌رجی سه‌لامه‌تییان تێدا نییه و یاسایی نین، به ھیچ شێوه‌یه‌ك تۆمار ناكرێن.
د.ھێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، به‌ھۆی فراوانیی سنووره‌كانی ھه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتان و شاره‌كانی عێراق و ھه‌بوونی ڕێگه‌ی قاچاغ، ژماره‌ی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دیار نییه چه‌ندن له ھه‌رێم.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھه‌ر ھاووڵاتییه‌ك ئۆتۆمبێلێكی بێ تابلۆی كڕیبێت، ئاگاداره كه تۆمار ناكرێت، چونکە بنه‌ماكانی سه‌لامه‌تیی تێدا نییه.
بەوتەی ناوبراو، ھه‌ر ھاووڵاتییه‌ك ئۆتۆمبێلێكی بێ تابلۆ و بڕاوه بكڕێت، خۆی به‌رپرسیاره و ئاگاداره، ئێمه‌ش ناتوانین به‌رپرسیارێتیی ئۆتۆمبێلێك ھه‌ڵبگرین، كه مه‌رجی سه‌لامه‌تیی تێدا نییه تابلۆی پێبدرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەوان ناتوانن له ڕووی یاساییه‌وه ئه‌و به‌رپرسیارێتییه مێژوویی و مرۆییه بخه‌ینه ئه‌ستۆی خۆیان، چونكه ئه‌گه‌ر به‌یاسایی بكرێن ژماره‌یان زۆر له‌وه‌ی ئێستا زیاتر ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له عێراق و وڵاتانی دیكه ژماره‌یان زۆره و ئه‌گه‌ر به‌یاسایی بكرێن، ئه‌وكات ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی زۆر ھاورده ده‌كرێن و بارودۆخه‌كه تێكده‌درێت.
جەختیشی كردووەتەوە، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی تۆمار نه‌كرابێت داواكراوه و له ھه‌ر شوێنێك بگیرێن ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه ھاووڵاتیان لێی نه‌خوڕن و ئۆتۆمبێله‌كان پارچه بكرێن و بكرێنه پارچه‌ی یه‌ده‌گ، چونكه ھیچ رێگه‌یه‌كی یاسایی و مرۆیی نییه، كه بتوانین مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به سه‌لامه‌تیی مرۆڤه‌وه ھه‌یه، بۆیه ھیچ ئومێدێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی تۆمار بكرێن.