کوردستان

چەند بڕیارێک بۆ مامۆستایان دەرکرا

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاکێجێک بڕیاری تایبەت بە كەرتی پەروەردە و مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی دەرکرد.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران ژمارەیەك بڕیاری تایبەت بە كەرتی پەروەردە و داواكارییەكانی مامۆستایان دەركرد، لەكاتێكدا چەند ڕۆژێك مامۆستایانی عێراق دەستیان بە خۆپیشاندان و بایكۆت كردووە.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەقی بڕیارەكانی ئەمڕۆی بڵاوكردۆتەوە، كە ئەمانەن:
1- بەردەوامبوون لە ڕێکارەکانی دابەشکردنی پارچە زەوی بەسەر ستافی پەروەردە و فێركردم لە بەغدا و پارێزگاکان و پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵاتر بۆ جێبەجێکردنی نوسراوی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران/دەسەڵاتی باڵا بۆ هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان، کە ڕەزامەندی سەرۆکی حکومەت لەخۆدەگرێت بۆ دامەزراندنی گەڕەکی نیشتەجێبوون بۆ ستافی پەروەردە و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە، لە بەغدا و پارێزگاکان، بە بەشداری یەکێتی مامۆستایان.

2- وەزارەتی دارایی کرێی گواستنەوە دەدات بە سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، وەک لە بودجەی هەر بەڕێوەبەرایەتییەکی پەروەردەی سەر بە وەزارەت تەرخانکراوە.

3- وەزارەتی پەروەردە بڕی (100) هەزار دینار خەرج دەکات بۆ بەڕێوەبردنی دەوامی ئیدارەی قوتابخانەکان، بۆ هەر وەرزێکی خوێندن.

4- چالاک کردنی سەرجەم بڕگەکانی یاسای پاراستنی مامۆستایان (ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠١٨).

5- جەرد كردنی قوتابخانە دوورەکان و ستافی وانەوتنەوە لەو قوتابخانانە، کە زیاتر لە 100 کم لە ناوەندەکانی شارەوە دوورن، پێشکەش بە وەزارەتی پەروەردە دەکرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان.

6- وەزارەتی دارایی دیراسەی حیساب کردنی ساڵانی خزمەتی بێ‌ مووچە بۆ مەبەستی سەرمووچە و پلەبەرزکردنەوە دەکات.

7- پێدانی قەرزی دارایی بە ستافی پەروەردە و فێركردن لە بانکە حکومییەکانەوە، بە ڕێژەیەکی کەمی سوود، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ژیانیان.

2025-04-08
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.