قوباد تاڵەبانی هەنگاوێکی چارەنوسساز و گرنگ دەنێت
نها نیوز - هەواڵەکان
بۆ بەشداربوون لە کۆڕبەندی ئابووریی دێڵفی قوباد تاڵەبانی سەردانی یۆنان دەکات.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەیاوەری هەریەک لە وەزیری پلاندانان و جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەرەو یۆنان بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ساڵانەی ئابووری دێڵفی، کە ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵا و بیرمەندان و ئەکادیمیستانی جیهان بەشداری تێدا دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دوا پێشهاتە سیاسی و سەربازی و ئابوورییەکان.
جێی ئاماژەیە، سێیەم ساڵە قوباد تاڵەبانی بەشدارە لەم کۆربەندە نێودەوڵەتییەدا کە چاوەڕێ دەکرێت پلان و ستراتیژی گشتگیر بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان تاوتوێ بکرێت و نەخشەڕێگای ئایندە دابڕێژرێت لەبەر رۆشنایی گۆڕانکارییە سیاسیەکانی ناوچەکە.
|